برێت مەکگۆرک پیرۆزبایی لە د. بەرھەم ساڵح دەکات

- 10/2/2018 11:07:00 PM 41425 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- دانا تەیب مەنمی 

ئەمڕۆ برێت مەکگۆرک، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆشەڕی دژی  داعش پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی د. بەرھەم ساڵح کرد بە بۆنەی ھەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆماری عێراق.

مەکگۆرک لە ئەکاونتی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە تویتێکدا نووسیویەتی "پیرۆزبایی لە بەرھەم ساڵح، ھاوڕێی دێرین و ئێستا سەرۆکی نوێی ھەڵبژێردراوی کۆماری عێراق دەکەین. ئێمە دڵخۆشین بەو پێشکەوتنەی لە دروستکردنی حکومەتێکی نوێی نیشتیمانیدا ھاتووەتەدی و ھیوای سەرکەوتن بۆ سەرۆک ساڵح دەخوازین لە خزمەتکردنی سەرجەم خەڵکی عێراقدا."



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP