وێنەی یەكەم ساتەوەختی دەستپێكردنی جەنگی جیهانی دووەم بڵاوكرایەوە

- 10/2/2018 3:04:00 PM 52654 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- خۆشناو حسێن

بۆ یەكەمجار چەندین وێنەی ساتەوەختی دەستپێكردنی جەنگی جیهانی دووەم بڵاوكرانەوە، كە تێیدا كەشتییەكی ئەڵمانی یەكەم گوللە ئاڕاستەی بەنداوێكی پۆڵەندا دەكات.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی وێنەكانی بڵاوكردووەتەوە، كە بە رەنگی رەش و سپی گیراون، و تێیدا دەردەكەوێت كەشتییەكی دەریاوانی ئەڵمانیا یەكەم گوللە ئاڕاستەی بەنداوی گدانسك لە پۆلەندا دەكات.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەكردووە، گوللەی كەشتی "شیلزفینگ هولستاین" لە 1ی مانگی ئەیلولی 1939 دا بووەتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگی جیهانی دووەم، كە دوای دوو رۆژ لەو رووداوە دەستیپێكرد و بەریتانیا شەڕی لە دژی ئەڵمانیای نازی راگەیاند.

ئەو وێنە مێژوویانەی ساتی یەكەمی دەستپێكردنی جەنگی دووەمی جیهانی لە مەزادی عەلەنی لە بەریتانیا نمایشكراون، چاوەڕێ دەكرێت هەر وێنەیەك بە 250 جونەیهی ئیسترلینی بخرێتە مەزادەوە.

ئەدۆڵف هیتلەر هەوڵیداوە كۆنتڕۆڵی شاری گدانسكی پۆڵەندا بكات، كە لەسەدا 85ی دانیشتوانەكەی لە ئەڵمانییەكان پێكد‌ێن، بەڵام زۆرینەیان بەهۆی شەڕەوە دەركران.

جەنگی دووەمی جیهان دوای شەش ساڵ لە بەردەوامبوون لە 2 ئەیلولی 1945 دا كۆتاییهات، شەڕەكە لە نێوان ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ژاپۆن لە لایەك و وڵاتانی هاوپەیمان (فەڕەنسا و بەریتانیا و روسیا) لە لایەكی ترەوە بوو،  كە 70 ملیۆن كەس تێیدا كوژران.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP