كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا

- 10/2/2018 1:13:00 PM 27578 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، كە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق بۆ ماوەی نیو كاتژمێر دواخرا.

بڕیاربوو كاتژمێر 1:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق، بەڵام بۆ ماوەی نیو كاتژمێر كۆبوونەوەكە دواخرا.

ئەوە دووەمجارە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دوادەخرێت لەماوەی 24 كاتژمێردا، دوای ئەوەی شەوی رابردوو كۆبوونەوەكە بۆ ئەمڕۆ دواخرا.

بەپێی دەستووری عێراق دەبێت سەرۆك كۆمار لە هۆڵی پەرلەمان دەنگی دوو لەسەر سێی پەرلەمانتاران بەدەستبهێنێت و ئەگەر هیچ كام لە كاندیدەكان ئەو رێژەیەیان بەدەست نەهێنا ئەوا لە قۆناغی دووەمدا سەرۆك كۆمار بە دەنگی زۆرینە هەڵدەبژێردرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP