بەپەلە

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان چاودێریی هەڵبژاردنەکان دەکات

- 9/30/2018 2:20:00 PM 8836 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان- سالار محه‌مه‌د

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان له‌ عێراق و وه‌فدێکی یاوه‌ری له‌ شاری هه‌ولێر سه‌ردانی ئۆفیسی نیشتیمانی کۆمسیۆنی باڵای سه‌به‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیان کرد. 
 
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌، یان كۆبیش نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان له‌ عێراق و شاندێكى یاوه‌ری سه‌ردانی ئۆفیسی نیشتیمانی کۆمسیۆنی باڵای سه‌به‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی کرد له‌ شاری هه‌ولێر.

یان كۆبیش ڕایگه‌یاندوه‌، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان چاودێری پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و تا ئێستا پڕۆسه‌که‌ به‌ باشی به‌رێوه‌ ده‌چێت و هیواداربوو تا کۆتایی پڕۆسه‌که‌ به‌ باشی به‌رێوه‌ بچێت.

لای خۆشیه‌وه‌ هه‌ندرێن محه‌مه‌د، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کۆمسیاران، هیواى خواست نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌کان هاوکاریان بێت له‌ سه‌رکه‌وتنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و وتی، تا ئێستا ڕیکاره‌کان به‌ باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن و گرفتێکی وا ڕووی نه‌داوه‌.

نیشانەکردن :

#كۆمسیۆن

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP