زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت

- 9/29/2018 3:13:00 PM 250593 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-خۆزگە عەزیز

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست خەندان کەوتووە لە ڕۆژی ٥ی تشرینی یەکەمەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز دەکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو ڕۆژە پشووە، پێشبینی پێشخستن یان دواخستنی دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە دەست خەندان کەوتووە، بەهۆی ئەوەی ڕۆژی ٥ی مانگ هەینییە و پشووی فەرمیە، پێشبینی دەکرێت دابەشکردنی مووچە ڕۆژێک پێش بکەوێت یان دوا بکەوێت.

خەندان زانیویەتی، ئه‌گه‌ر لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەبێت، ره‌نگه‌ دابەشکردنی مووچە ڕۆژێک پێشبكه‌وێت و ڕۆژی پێنج شەممە ٤ی تشرینی یەکەم دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

بەڵام بەپێچەوانەوە و لە ئەگەری ئامادەنەبوونی لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز دەکەوێتە ڕۆژی ٧ و ٨ی مانگ و هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

هەروەها بەپێی زانیاریەکانی خەندان، هیچ گۆرانکارییەک لە ڕیزبەندی دابەشکردنی مووچەدا ڕوینەداوە و سەرەتا مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و دواتریش مووچەی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتەکانی دیکە دابەش دەکرێت.

پێشتر سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە خەندان-ی راگەیاندبوو، چیتر خشتەی مووچە بڵاوناكرێتەوە و هەموو ٣٠ ڕۆژ جارێک وەزارەتەکان مووچە وەردەگرن و راستەوخۆ خشتەكە بۆ گەنجینەكان رەوانە دەکرێت.

5ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی دەبەشكردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران دەستپێكرد و یەكەم وەزارەتیش پێشمەرگە مووچەی وەرگرت دابەشکردنی مووچەش و تا ٢٧ ی مانگ بەردەوام بوو.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP