كۆمسیۆنى هه‌رێم: به‌دواداچوون بۆ سكاڵاكان ده‌كه‌ین

- 9/28/2018 8:28:00 PM 11807 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

وته‌بێژی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند، رێژه‌یی‌ به‌شداری‌ له‌ ده‌نگدانی‌ تایبه‌ت سه‌دا 91.69 بووه‌، ده‌شڵێت،  به‌دواداچوون بۆ سكاڵاكان ده‌كه‌ن.

شیروان زرار، له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، رێژه‌ی‌ به‌شداریكردن له‌ ده‌نگدانی‌ تایبه‌ت له‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر 67 هه‌زار و 419 كه‌ ده‌كاته‌ سه‌دا 92.7، له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ 55 هه‌زار و 580 كه‌ ده‌كاته‌ سه‌دا 89.3.

راشیگه‌یاند"رێژه‌ی‌ به‌شداریكردن له‌ پارێزگای‌ دهۆك 31 هه‌زار و 294 كه‌ ده‌كاته‌ سه‌دا 93.6، له‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ دوو هه‌زار و 27 كه‌س به‌شداری‌ ده‌نگدانی‌ تایبه‌تیان كردووه‌ كه‌ ده‌كاته‌ سه‌دا 93.1."

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى راگه‌یاند،"كۆی‌ گشتی‌ ده‌نگه‌كان 156 هه‌زار و 314 كه‌سه‌ كه‌ ده‌كاته‌ سه‌دا 91.69."

شیروان زرار وتیشى،"به‌دواداچوون بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و سكاڵایانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ پێشكه‌شی‌ كۆمسیۆن كراون و به‌پێی‌ یاسا و رێكاره‌كانی‌ كۆمسیۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ‌ سه‌رجه‌م ئه‌و سكاڵایانه‌دا ده‌كه‌ین و ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ بۆ رای‌ گشتی‌ راده‌گه‌یه‌نین".


نیشانەکردن :

#كۆمسیۆن

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP