بەپەلە

کۆمسیۆن له‌باره‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوکردەوە

- 9/26/2018 3:48:00 PM 12944 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان- سالار محه‌مه‌د

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ دەنگدانی تایبەت جگە لە مۆری کۆمسیۆن هەر نیشانەیەکی تر بدرێت لە پەڕەی دەنگدان ئەوا پوچەڵ دەبێت.

کۆمسیۆنى هه‌رێم له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌، بۆ دەنگدانی تایبەت كه‌ 28-9-2018 به‌رێوه‌ده‌چێت، جگە لە مۆری کۆمسیۆن کە تایبەتە بە دەنگدان، هەر نیشانەیەکی تر بدرێت لە پەڕەی دەنگدان ئەوا دەنگەکە بە پوچەڵ هەژماردەکرێت.

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى كۆمسیۆن ڕاشیگەیاندووە،" بڕگەی (٧) لە خشتەی روونکردنەوەی چۆنیەتی دیاریکردنی دەنگە دروست و پوچەڵەکان لاپەڕە (٣٣) لە (ڕێکارەکانی تایبەت بە دەنگدان و لە یەکجیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان) بۆ دەنگدانی تایبەت جێبەجێ ناکرێت.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ته‌نها چه‌ند رۆژێكى كه‌مى ماوه‌و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانى هه‌رێمیش له‌ ئامادەكارییەكانى خۆى بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەكە به‌رده‌وامه‌.

نیشانەکردن :

#كۆمسیۆن

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP