بەپەلە

كۆمسیۆن داوا لە مامۆستایانی ئاینی ده‌كات هانی هاوڵاتیان بدەن تا بەشداری هەڵبژاردن بكەن

- 9/26/2018 1:31:00 PM 10273 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان- سالار محه‌مه‌د

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم داوا لە مامۆستایانی ئاینی ده‌كات لەوتاری ڕۆژی هەینیدا هانی هاوڵاتیان بدەن تاوەكو بەشداری هەڵبژاردن بكەن.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم له‌راگه‌یه‌نراویكدا، داوای لە وەزارەتی ئەوقاف كردوه‌ كە ڕۆژی هەینی مامۆستایانی ئاینی لە وتارەكانیاندا جەخت لەسەر هاندانی هاوڵاتیان بكەن كە بەشداری كارا لە دەنگداندا بكەن.

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى كۆمسیۆن ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه‌،" مامۆستایانی ئاینی هاوڵاتیان ئاگادار بكەنەوە كە تەزویركردن خیانەتێكی نیشتیمانی و حەرامە".


نیشانەکردن :

#كۆمسیۆن

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP