نوسینگەی سلێمانى کۆمسیۆن: تەواوی سندوقەكانی دەنگدانی تایبەت و گشتی ئامادە کراون

- 9/24/2018 2:25:00 PM 5418 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان- سالار محه‌مه‌د

نوسینگەی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردن و راپرسى رایده‌گه‌یه‌نێت، سەرقاڵى ئامادەكارییەكانی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانن.

نوسینگەی سلێمانى کۆمسیۆن له‌ راگه‌یه‌نراویكدا رایگەیاندووە، هۆبەی لۆجستی و گواستنەوە لە ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆن لە ئێستادا ئامادەكاریی بۆ پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات.

جه‌ختى له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه‌، "تەواوی سندوقەكانی بنكەكانی دەنگدانی تایبەت و گشتی ئامادەكراون بۆرۆژى هەڵبژاردنی په‌رله‌مانى كوردستان".

بڕیارە 30ی مانگی (ئەیلول/9)ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، لە ئێستادا كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی سەرقاڵی ئامادەكارییەكانە.

نیشانەکردن :

#كۆمسیۆن

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP