خشتەی دابەشکردنی مووچەی سبەینێ

- 9/22/2018 3:07:00 PM 190549 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-خۆزگە عەزیز

بەپێی ئەو زانیاریانەی خەندان لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەستیکەوتووە، رۆژی یەكشەممە ٢٣-٩-٢٠١٨، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای ئاسایش و ئەنجوومەنی ئاسایش و بەرگری و فریاكەوتن دابەشدەكرێت.

بە پێی زانیارییەکانی خەندانیش تا رۆژی پێنجشەممە مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دابەشدەکرێت.

کۆتایی هەفەتەی ڕابردوو، ٣١٧ ملیار دینارەکەی لە بەغداوە دێت گەیشتە گەنجینەکانی هەرێم و موچەی سەرجەم وەزارەتەکان لەو پارەیە دابەش دەکرێت و وه‌زاره‌تى دارایى پێشتر ڕایگەیاندبوو چیتر خشته‌ى مووچه‌ بڵاوناكاته‌وه‌ و راسته‌وخۆ خشته‌كه‌ بۆ گه‌نجینه‌كان ره‌وانه‌ ده‌كات بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌.

رۆژی٥ی ئەیلول وەزارەتی دارایی دەستیکردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران و تا ئیستاش دابەشکردنی موچە بەردەوامە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP