ڤیدیۆ..ساتی ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كه‌ی سه‌رپارێزگای ئه‌هواز-ی ئێران

- 9/22/2018 11:33:00 AM 274331 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان- 

گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ساتی ئه‌نجامدانی هێرشێكی چه‌كداری بۆ سه‌ر نمایشێكی سه‌ربازیی له‌ پارێزگای ئه‌هواز-ی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌رده‌خات. 

به‌پێی میدیاكانی ئێران، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌میانی ڕێكخستنی نمایشێكی سه‌ربازیدا به‌ بۆنه‌ی یادی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ئێران-عێراقه‌وه‌ له‌ هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ ته‌قه‌كراوه‌، و له‌ئاكامی هێرشه‌كه‌دا 10 سه‌ربازی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێران، و رۆژنامه‌نووسێك كوژراون و زیاتر له‌30 سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون، و له‌ڕه‌وشێكی ته‌ندروستی مه‌ترسیداردان. 

ڕونیشیكردووه‌ته‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران ته‌قه‌یان له‌ چوار هێرشبه‌ره‌كه‌ كردووه‌، و دوو هێرشبه‌ریان كوشتووه‌،و دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌یان ده‌ستگیركردووه‌.  

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی ئیسنا ، هێرشبه‌ران جلوبه‌رگی سه‌ربازییان له‌به‌ركردووه‌، و له‌ پشت سه‌كۆی تایبه‌ت به‌ پێشكه‌شكردنی ووته‌ی به‌رپرسانه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك ته‌قه‌یان كردووه‌." 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP