تارق حەرب: پێكهێنانی گەورەترین كوتلە لە دەرەوەی دادگای فیدراڵی رێككەوتنی لەسەر دەكرێت

- 9/20/2018 5:07:00 PM 3871 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- خۆشناو حسێن

تاریق حەرب، شارەزای یاسای دەستوری لە عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، پێكهێنانی گەورەترین كوتلە لە دەرەوەی دادگای فیدراڵی دەبێت و رێككەوتنی لەسەر دەكرێت.

تاریق حەرب، شارەزای یاسای دەستوری لە عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی، "دادگای فیدراڵی سەرلەنوێ هیچ خوێندنەوەیەك بۆ چەكی چەمكی پێكهێنانی گەورەترین كوتلە پێشكەش ناكات".

ئاماژەی بەوەشكردووە، پێكهێنانی گەورەترین كوتلە لە ناو هۆڵی پەرلەمان و بەشێوەی دیموكراتیانە دیاری دەكرێت، كە زۆرترین ژمارەی پەرلەمانتار لەناویدابن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP