عێراق؛ به‌ ملیۆنان هاوڵاتی شیعه‌ مه‌زهه‌ب یادی رۆژی عاشورا زیندووده‌كه‌نه‌وه‌

- 9/20/2018 3:51:00 PM 30135 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان- دانا ته‌یب مه‌نمی

ئه‌مڕۆ به‌ ملیۆنان هاوڵاتی شیعه‌ مه‌زهه‌بی عێراق له‌ مه‌زار و مزگه‌وته‌كانی شاری كه‌ربه‌لا و چه‌ند به‌شێكی دیكه‌ی وڵات كۆبونه‌وه‌ بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی یادی رۆژی عاشورا.

رۆژی عاشورا، كه‌ ده‌كاته‌ 10ی مانگی موحه‌ره‌م-ی ساڵی كۆچی، له‌لایه‌ن شیعه‌ مه‌زهه‌به‌كانی عێراق و جیهانه‌وه‌ یادده‌كرێته‌وه‌ چونكه‌ له‌و رۆژه‌دا ئیمامی حوسێن-ی كوڕی عه‌لی شه‌هیدكرا. 

ئه‌مڕۆ له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهانه‌وه‌ به‌ هه‌زاران كه‌س ڕوویانكرده‌ عێراق بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی یاده‌كه‌ به‌چه‌ندین شێوه‌ له‌نێوانیاندا زنجیرله‌خۆدان. 

هاوڵاتیانی شیعه‌ مه‌زهه‌ب له‌ عێراق و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ى شیعه‌ مه‌زهه‌ب له‌وانه‌ش ئه‌فغانستان و ئازه‌ربایجان و به‌حره‌ین و ئێران و لوبنان و پاكستان و سعودیه‌ و سوریا ده‌كرێته‌وه‌. 

چیرۆكی شه‌هیدكردنی ئیمام حوسێن به‌وجۆره‌یه‌ كه‌ سوپای یه‌زیدی كوڕی معاویه‌، له‌یه‌كه‌مین رۆژی مانگی موحه‌ره‌مدا له‌ بیابانێكی نزیك شاری كه‌ربه‌لا گه‌مارۆی حسێن-ی كوڕی عه‌لی و پشتیوانه‌كانیدا، و له‌رۆژی ده‌ی موحه‌ڕه‌مدا دوای ئه‌وه‌ی ئیمام حوسێن ڕه‌تیكرده‌وه‌ به‌یعه‌ت بدات به‌ یه‌زید له‌شه‌ڕێكدا شه‌هیدكرا.

دواتر سه‌ری ئیمام حوسێن بڕدرا و نێردرا بۆ دیمه‌شق، باره‌گای خه‌لافه‌تی ئومه‌وی، و ئه‌م ڕووداوانه‌ له‌ساڵی 680ی كۆچیدا ڕوویانداوه‌. 
 “.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP