پۆلیسی راپەڕین: بەهۆی شەڕەکەی پشدەرەوە کارمەندێکی پۆلیس و پێشمه‌رگه‌یه‌ك شەهیدبوون

- 9/20/2018 3:10:00 PM 13889 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان- سالار محه‌مه‌د

پۆلیسی راپەڕین رایده‌گه‌یه‌نێت، بەهۆی شەڕەکەی نێوان دانیشتوانی گوندەکانی جه‌لكان و مه‌مكان لە قەزای پشدەر کارمەندیکی پۆلیس شەهید بووە.

له‌راگه‌یه‌نراویكى پۆلیسى راپه‌رین هاتوو،"له‌ رووداوه‌كه‌ی گوندی جه‌لكان و مه‌مكان له‌ سنوری قه‌زای پشده‌ر له‌كاتی كۆنترۆڵكردنی بارودۆخه‌كه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا كارمه‌ندێكی پۆلیس شه‌هید بووە".

شه‌وی ڕابردوو  شه‌ڕ له‌ نێوان دانیشتوانى گوندی ( جه‌لكان و مه‌مكان ) كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنوری ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر له‌ قه‌زای پشده‌ر ڕوویدا و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی (ق.ح.ن) تەمەن ۳٥ ساڵ لە ڕەگەزی نێر پیشەی پێشمه‌رگه‌ دانیشتوی گوندی مەمکان كوژراوه‌ كه‌ شوێنه‌واری فیشه‌ك به‌ جه‌سته‌یه‌وه‌ هه‌یه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP