ترەمپ هۆشداری دەدات بە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

- 9/20/2018 2:50:00 PM 1703 جار خوێندراوەتەوە

 

خەندان- هاوکار یونس
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ئەمڕۆ پێنج شەممە هۆشداریدا بە وڵاتانی بەرهەمێنەری نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە پارێزراو نابن بەبێ ئەمەریکا و، هاوکات داوای لەو وڵاتانەو لە ئۆپێك کرد بەزووی نرخی نەوت دابەزێنن. 

لەتویتێکدا لەرێی تۆری کۆمەڵایەتی تویتەرەوە، ترەمپ ووتی " ئێمە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپارێزین، بەبێ ئێمە ئەوان بۆ ماوەیەکی درێژ سەلامەت نابن و، کەچی ئەوان بەردەوامن لە فشارکردن بۆ زیاتر و زیاتر بەرزکردنەوەی نرخەکانی نەوت!"

ترەمپ هەروەها داوای لە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکەری نەوت (ئۆپێك) کرد دەستبەجێ نرخەکانی نەوت دابەزێنێت. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP