روسیا له‌ ئیدلیب راڕه‌وى مرۆیى دروستده‌كات بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ى خه‌ڵك

- 9/14/2018 4:05:00 PM 12921 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى روسیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى راڕه‌وێكى مرۆیى له‌ ئیدلیب دروستده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌پێناو چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ى خه‌ڵكى مه‌ده‌نییه‌ له‌ شاره‌كه‌.

میدیاى فه‌رمى روسیا بڵاویكرده‌وه‌، سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینى رایگه‌یاندووه‌، راڕه‌وێكى مرۆیى له‌ ئیدلیب دروستده‌كه‌ین.

روسیا و سوریا، له‌ ئێستادا بۆرودومانى ئیدلیب-یان ده‌ستپێكردووه‌و ده‌یانه‌وێت شاره‌كه‌ له‌ژێر ده‌ستى گروپه‌ چه‌كداره‌كان دەربهێنن.

توركیا دژى ئه‌و هێرشه‌یه‌ و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپاش هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌گه‌ر رژێمى ئه‌سه‌د له‌ سوریا چه‌كى كیمیایى به‌كاربهێنێـت ده‌ستێوه‌ردانى سه‌ربازى ده‌كه‌ن.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP