گواردیۆلا خەونی ئەوەیە بگەڕێتەوە ئیسپانیا

- 9/14/2018 3:33:00 PM 5986 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان سپۆرت-

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری ئێستای یانەی مانچستەر سیتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا باسی لە پلانی خۆی کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە ژیانی راهێنەرایەتی لە وڵاتەکەی. 

رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە گواردیۆلا لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ خۆرخێ ڤاڵدانۆ باسی لەوە کردووە کە پلانی هەیە ژیانی راهێنەرایەتی خۆی لە ئیسپانیا کۆتایی پێبهێنێت. 

پێشتر گواردیۆلا وەک یاریزان لە ساڵی 1990وەتا 2001لەگەڵ بەرشلۆنە یاریکردووەو و توانیویەتی 14 بازناو بۆ یانەکە بباتەوەو کە دوو نازناویان خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو. 

گواردیۆلا لە ماوەی راهێنەراتیشیدا چوار وەرز و لە ساڵی 2008 تا 2012 راهێنەری بلاوگرانا بووە، دواتر بۆ ماوەی سێ وەرز رووی لە یانەی بایرن میونخ کرد لە ساڵەکانی 2013 تا 2016، دواتر بووە راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی و تا ئێستاش راهێنەری ئەو یانەیەیە. 

تا ئێستا نازانرێت ئەگەر گواردیۆلا بگەڕێتەوە ئیسپانیا راهێنەرایەتی چ یانەیەک دەکات. 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP