کرێملین له‌سه‌ر ئه‌و دوو روسییه‌ى به‌ریتانیا تۆمه‌تبارى كردوون هه‌ڵوێستێكى جیاوازى راگه‌یاند

- 9/14/2018 1:59:00 PM 11805 جار خوێندراوەتەوە
ئەو دوو پیاوەى به‌ریتانیا تۆمەتبارى كردوون


خەندان-هاوکار یونس

ئەمڕۆ هەینی، کۆشكی سەرۆکایەتی روسیا (کرێملین) رایگەیاند، پێداچوونەوە دەکات بەهەر داوایەکی بەریتانیا بۆ ئەنجامدانی چاوپێكەوتن لەگەڵ ئەو دوو پیاوەی کەلەندەن تۆمەتباریان دەکات لەپشت هەوڵی کوشتنی سیخوڕێکی پێشووی روسیاوە بن لەناو وڵاتەکەیدا.

بەریتانیا ئەو دوو پیاوە تۆمەتبار دەکات، کە دوێنێ پێنجشەممە لەڕێی تەلەڤزیۆنی فەرمی روسیاوە دەرکەوتن، بەهەوڵدان بۆ کوشتنی سیخوڕێكی پێشووی روسیا بەناوی سێرگێی سکریپاڵ و یولیای کچی لەڕێگەی رژاندنی مادەی کیمیایی ژەهراوی بەدەرگای ماڵی سکریپاڵ لەمانگی سێی ئەمساڵدا لەشاری ساڵسبرێی بەریتانیا. 

لەکۆنفرانسێكی تەلەفۆنیدا کاتێك لەلایەن رۆژنامەنوسێكەوە پرسیاری لێكرا لەبارەی ئەوەی ئاخۆ مۆسکۆ رازی دەبێت ڕێگەبدات پۆلیسی بەریتانیا لە روسیا چاوپێكەوتن لەگەڵ ئەو پیاوانەدا بکات، وتەبێژی کرێملین دمیتری پێسکۆڤ وتی"بێگومان ئەگەر داوایەکی لەوشێوەیە بکرێت ئەوا لەلایەن روسیاوە پێداچوونەوەی پێدا دەکرێت ئەوەش بەپابەندبوونی تەواوە بە یاسای روسیا."

پێسکۆڤ هه‌روه‌ها لاى خۆیه‌وه‌، تێوەگلانی حکومەتی وڵاتەکەی لەو هێرشە ژەهراویەدا رەتکردەوە. 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP