كار به‌ ناسنامه‌ى شارستانى ناكرێت
كۆمسیۆن ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ده‌نگده‌ر ده‌توانێت ده‌نگیان پێبدات

- 9/14/2018 1:44:00 PM 48821 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ده‌نگده‌ر پێویسته‌ له‌ رۆژى ده‌نگدان پێى بێت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگبدات.

به‌پێى رێنمایى كۆمسیۆن، ده‌نگده‌ر ده‌بێت یه‌كێك له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كانى كارتى نیشتیمانى یاخود ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى، یاخود پاسپۆرتى پێبێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌نگده‌ر ناتوانێت به‌ ناسنامه‌ى بارى شارستانى ده‌نگ بدات.

به‌ڵام بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ساڵى له‌ دایكبوونیان(2000)ه‌ ئه‌وانه‌ ده‌بێت ناسنامه‌ى بارى شارستانى و ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقیشیان پێبێت، وه‌ ئه‌گه‌ر ره‌گه‌زنامه‌یان نه‌بێت ده‌بێت ره‌گه‌نامه‌ى باوكیان پێبێت تا بتوانن ده‌نگ بده‌ن.

بڕیاره‌ رۆژى 30ى ئه‌م مانگه‌ هه‌ڵبژاردنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت و كۆمسیۆن له‌ ئێستادا له‌ ئاماده‌كاریدایه‌ بۆ ئه‌و پرۆسه‌.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP