تورکیا هەوڵ بۆ ئاگربەست دەدات لە ئیدلیب

- 9/14/2018 12:23:00 PM 6605 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-هاوکار یونس

مەولود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، تورکیا کاردەکات بۆ بەدەستهێنانی ئاگربەستێك لەسەر پارێزگای ئیدلیبی سوریای ژێر کۆنتڕۆڵی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن و، ئامادەیی تورکیاشی دەربڕی بۆ شەڕکردن لەدژی"گروپە تیرۆریستەکانی" ناوچەکە. 

لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا پاکستانیەکەی، چاوشئۆغڵۆ وتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا دووشەممەی داهاتوو لەسەر دۆخی سوریا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا قسە دەکات.

هەفتەی رابردوو، ئەردۆغان لەگەڵ سەرکردەکانی ئێران و روسیا لەتاران کۆبوەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سوریا، بەڵام شکستیهێنا لە رازیکردنی روسیا و ئێران بۆ ئەنجامدانی ئاگربەستێك. 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP