پۆلیسی هەولێر: بەرپرسه‌كه‌ى نەخۆشخانەی تایبەتی سویدی بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە بە هەڵە کوژراوە

- 9/14/2018 10:40:00 AM 44551 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕوونكردنەوەیەكی لەسەر كوژرانی سالار سدیق، بەرپرسی ژمێریاری نەخۆشخانەی تایبەتی سویدی بڵاوکردەوەو رایدەگەیەنێت،"بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە بە هەڵە کوژراوە".

پۆلیسی هەولێر، لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویکردووەتەوە،"دوای ئەوەی كێشەیەكی خێزانی دەكەوێتە نێوان بەڕێوەبەری نەخوشخانەی ناوبراو و خێزانەكەی كە دەكاتە خوشكی بكوژ، دواتر برای خێزانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكە چووەتە نەخۆشخانەكە و دوای دەرچوونی سالار لە نەخۆشخانەكە بە ھەڵە ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە و سالاریان كوشتوە".

شه‌وى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، کاتژمێر(۸:۳۰) لە شەقامی ۱۰۰مه‌ترى نزیک عەنکاوە هاوڵاتیەک بەناوی(سالار صدیق) لەلایەن تۆمەتبارێکەوە کوژرا، پۆلیسى هه‌ولێر پێشتر رایگه‌یاندبوو، دوای ماوەیەکی کەم لە رووداوەکە توانرا بکەری سەرەکی تاوانەکە دەستگیربکرێت لە شارۆچکەی کۆیە.

پۆلیس ده‌ڵێت، تۆمەتبار دوای دەستگیرکردنی دانینا بە تاوانەکەی کەوا "بەهەڵە" هەستاوە بە ئەنجامدانی ئەم تاوانە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP