بریندارى رووداوه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى كه‌لار گیانى له‌ده‌ستدا

- 9/14/2018 10:13:00 AM 24262 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بریندارى رووداوه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى كه‌لار، كه‌ به‌هۆى شێلانى ئۆتۆمبێله‌وه‌ برینداربووبوو له‌ سلێمانى گیانى له‌ده‌ستدا.

شەوی رابردوو له‌ رووداوێكى شێلانى ئۆتۆمبێلدا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا یەکێکی دیکەش برینداربوو، و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.

عه‌لی جەمال قەدووری، به‌رپرسى راگه‌یاندنى پۆلیسی گەرمیان بڵاویكرده‌وه‌، لەگەڕەکی کازینۆی قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ئەڤەلۆن دوو هاوڵاتی شێلاوه‌ و دوای گەیاندنیان بە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار یەکێکیان گیانی لەدەستدا و هاوڵاتییەکەی دیکەش دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە لە سلێمانی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

ئەو دووگەنجە بە ناوەکانی (ئارام احمد فەتحوڵا) لەدایکبووی (1990) و (عەزیز فەریق ئه‌حمه‌د) لە دایکبووی 1994 دانیشتووی قەزای کەلارن، لەئێستاشدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP