وەزارەتی ئەوقاف وتارى هه‌ینى تایبه‌ت ده‌كات به‌رێنمایى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن

- 9/14/2018 9:49:00 AM 6837 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی ئەوقاف وتاری نوێژی هەینی دیاریکرد و تیایدا داوا لە مامۆستایانی ئاینی دەکات کە ئامۆژگاری هاوڵاتیان بکەن کە بانگەشەی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی شارستانی و دوور لە زمانی زبر ئەنجام بدەن و کێشە بۆ یەکتری دروست نەکەن.

هەروەها ئەو کڕین و فرۆشتنانەی کە شەریعەت رێگای پێنەداوە و بەرپرسیارێتی وشە و بەڵێندان لای خوای گەورە لە ناونیشانەکانی ئەمڕۆی وتاری هەینین. 

وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف، هه‌فتانه‌ بۆ وتارى هه‌ینى سێ بژارده‌ بۆ مامۆستایانى ئاینیى دیاریده‌كات و مامۆستایان ده‌توانن ته‌نها باسى ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ بكه‌ن كه‌ بۆیان دیاریده‌كرێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP