هەرئێستا

سوننه‌ كاندیدى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراقى یه‌كلاكرده‌وه‌

- 9/14/2018 9:47:00 AM 23137 جار خوێندراوەتەوە
محه‌مه‌د حه‌لبوسى


خه‌ندان-

میحوه‌رى وه‌ته‌نى سوننه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، كاندیدى خۆیان بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان یه‌كلاكردووه‌ته‌وه‌و محه‌مه‌د حه‌لبوسى تاكه‌ كاندیدى ئه‌وانه‌.

له‌یس دلێمى، وته‌بێژى میحوه‌رى وه‌ته‌نى سوننه‌كان، له‌ به‌یانناكه‌مه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌، میحوه‌رى وه‌ته‌نى حه‌لبوسى یه‌كلاییكردووه‌ته‌وه‌ وه‌ك تاكه‌ كاندید بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق.

به‌وته‌ى وته‌بێژى میحوه‌رى وه‌ته‌نى سوننه‌كان، ژماره‌ى زیاتر له‌ ٥٠ ئه‌ندامى په‌رله‌مانى سووننه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن حه‌لبوسى ببێته‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مان و ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ كاتژمێر ٠٤:٠٠ به‌ فه‌رمى رایده‌گه‌یه‌نن.

بڕیاره‌ سبه‌ینێ په‌رله‌مانى عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كۆببێته‌وه‌و سه‌رۆك و دوو جێگره‌كه‌ى هه‌ڵبژێردرێت، به‌پێى ده‌ستوورى عێراق، دواى ئه‌و قۆناغه‌ په‌ڕله‌مان سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵده‌بژێردرێت و سه‌رۆك كۆماریش گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى په‌رله‌مانى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت راده‌سپێرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP