سبەی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

- 9/14/2018 8:15:00 AM 6196 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وا بڕیارە سبەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەرێوەبچێت پەرلەمانتارێکی عێراقیش دەڵێت، ئه‌گه‌رێكى كه‌م هه‌یه‌ له‌ کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی عێراق  کێشەکان یەکلاببنەوە.

ئەحمەد حاجی رەشید، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق  بە خەندان-ی راگەیاند، ئەو پێى وایه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ناده‌ستورییه‌ به‌وپێیه‌ى ده‌بوو له‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت و ده‌ڵێت، بەڕێوەنەچوونی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان له‌به‌ر ئەوەیه‌ تائێستا سوننە و شیعە و کورد کاندیدیان بۆ پۆستە بەرکەوتووەکانی خۆیان یەکلانەکردووەتەوە. 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو"سوننەکان نۆ کاندیدیان هەیە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، شیعەکان تا ئێستا جێگری سەرۆکی پەرلەمانیان بە تەواوی یەکلانەکردووەوتەوە، کوردیش کە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی بەردەکەوێت تا ئێستا کاندیدی یەکلاکەرەوەی نیە". 

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ جه‌ختیكرده‌وه‌، تا ئەم گرفتانە یەکلایی نەکرێنەوە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق بە سەرکەوتوویی بەڕێوەناچن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP