هەرئێستا

بڕیاری دەستگیرکردن بۆ پارێزگای بەسرە دەرچوو

- 9/13/2018 10:11:00 PM 5865 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-خۆشناو حسێن

دادگای لێکۆڵینەوەی بەعقوبه‌، بڕیاری دەستگیرکردنى بۆ ئەسعەد عیدانی، پارێزگای بەسرە دەرکرد.

بە پێی یاداشتنامەی دادگا، بڕیاری دەستگیرکردنی پارێزگارى به‌سره‌، لەسەر سکاڵای فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگا بووە لە دژی عیدانی بەتۆمەتی ناوزڕاندن.

لە ٨ى ئەم مانگە وەزارەتی ناوخۆ و فەرماندەی پۆلیسی بەسرە، بەتۆمەتی ناوزڕاندن سکاڵای یاسایی لە دژی پارێزگاری بەسرە تۆمارکردووە.

به‌سره‌ له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو دۆخێكى ئاڵۆزى به‌خۆوه‌ بینى و چه‌ند جارێك قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌ پارێزگاكه‌ راگه‌یه‌ندراو له‌ خۆپیشاندانى هاوڵاتیان كه‌ داواى چاكسازى و هه‌لى كار و خزمه‌تگوزارییان ده‌كرد ده‌یان كه‌س كوژران و برینداربوون.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP