لیرەی تورکی بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی

- 9/13/2018 2:30:00 PM 35453 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -

بەهۆی بڕیارێکی بانکی ناوەندی تورکیاوە، نرخی لیرەی تورکی بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نرخی دۆلارێک گەیشتە ٦.١٥ لیرە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بانکی ناوەندی تورکیا بڕیاریدا بە زیادکردنی ڕێژەی سووی بانکەکان بە ڕێژەی لەسەدا ٢٤٪ و ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری کردە سەر بەهای لیرە.

لە ئێستادا لە بازاڕی مامەڵەی دراوی تورکیا ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکی بە ٦١٥ لیرە مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ٦٣٥ لیرە مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونەوەی بەهای لیرە لەکاتێکدایە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لیرەی تورکی لەسەدا ٣٨٪ی بەهای خۆی لەدەستدا بەهۆی تێکچوونی پەیوەندیەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP