رێنمایی نوێ بۆ پێدانی پاسپۆرت ده‌ركرا

- 9/12/2018 8:33:00 PM 216868 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان- 

پاسپۆرتی سلێمانی چەند ڕێنماییەكی نوێ‌ بۆ دەركردنی پاسپۆرت بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، هه‌رهاوڵاتییه‌ك پاسپۆرته‌كه‌ى تازه‌بكاته‌وه‌ ده‌بێت بڕى 200 هه‌زار دینار رسومات بدات.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پاسپۆرتى سلێمانى هاتووە، نوێکردنەوەى پاسپۆرتى ئاسایى ئەگەر ماوەکەى بەسەر نەچووبێت واتە ماوەکەى لە ساڵێک زیاترى تیامابێت، بەڕەزامەندى خودى هاوڵاتییەکە دەتوانێت پاسپۆرتەکەى نوێ بکاتەوە، بەمەرجێک چەکێکى بانک ببڕێت، بەبڕی 200 هەزار دینار.

بەپێی رێنماییە نوێیەکە، هەر کەسێک  بۆ دانانى ناوى سێیەم (باپیر) لەسەر پاسپۆرت لەبرى نازناو، پێویستە چەکێکى بانک ببڕێت بە بڕی  100 هەزار دینار، هاوكات یەکخستنى ناو بە هەردوو نوسینى عەرەبى و لاتینى بەپێی بەڵگەنامەى بیانى، پێویستە چەکێکى بانک ببڕێت بە بڕی 150 هه‌زار دینار، ئەمە سەرەڕاى جێبەجێکردنى خاڵى یەکەم.

هەروەها، داواکارى بەدەستهێنانى پاسپۆرت بە خزمەتگوزارى خێرا(خدمه‌ السریعه‌)، پێویستە چەکێکى بانک ببڕێت بە بڕی 250 هەزار دینار، پشتگیرى راستاندنى دەرچوونى پاسپۆرت یان هەر بەڵگەنامەیەک یان نوسراوێک کە دەردەچێت لە ڕەگەزنامەى گشتى لەسەر داواى هاووڵاتى یان مۆرى (گبق الاصل) وەک خۆى بەدەر لەو هەڵانەى کە روودەدات لەلایەن فەرمانبەرەوە، پێویستە ئەو کەسە چەکێکى بانک ببڕیت، بە بڕی 10 هەزار دینار.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP