کۆمپانیای ئەپڵ چەند بەرهەمێکی نوێ دەخاتە بازاڕەکانەوە

- 9/12/2018 1:03:00 PM 22541 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -

لە پێشانگایەکی تەکنەلۆجی ساڵانەدا، کۆمپانیای ئەپڵ ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە چەند بەرهەمێکی تەکنەلۆجی نوێ بە بەکارهێنەرانی جیهان دەناسێنێت.

بەرهەمە نوێیەکانی ئەپڵ پێک دێت لە سێ جۆری نوێی ئایفۆن کە بە "ئایفۆن ئێکس" ناسراون و کۆدەکانیان بریتیە لە ئایفۆن (XC)  (XS) ،(XS MAX). 

هەروەها جگە لە بەرهەمەکانی ئایفۆن، کۆمپانیاکە کاتژمێری نوێی "ئای وۆچ" و ئایپاد و کۆمپیوتەری ماک دەخاتە بازاڕەکانەوە کە هەر یەکێکیان چەندین تایبەتمەندی نوێ لەخۆدەگرن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە بڵاوکراوەنەتەوە، ئایفۆنە نوێیەکان قەبارەیان بچوکتر دەبێت لە بەرهەمەکانی پێشووتر و سەرجەمیان تایبەتمەندی "ناسینەوەی دەموچاو" یان دەبێت بۆ پاراستنی سەلامەتی و ئاسانی بەکارهێنانی کڕیاران.

بەپێی پێشبینی ئاژانسەکان نرخی "ئایفۆن ئێکس ئێس" دەگاتە نزیکەی ١٠٠٠ دۆلاری ئەمەریکی و گرانترین جۆری ئایفۆن دەبێت لە ماوەی ڕابردوودا، بەڵام نرخی "ئایفۆن ئێکس سی" کەمتر دەبێت لە ٩٠٠ دۆلار.

بڕیارە کاتژمێر ٨ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە بە کاتی کوردستان پێشانگاکەی ئەپڵ لە پارکی ئەپڵ لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەڕێوەبچێت.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP