خشته‌ى مووچه‌ى سبه‌ینێ

- 9/11/2018 9:25:00 PM 314757 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

سبه‌ینێ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و كاروبارى ئه‌نفالكراوان و زیندانیانى سیاسى له‌ هه‌رێمى كوردستان دابه‌شده‌كرێت.

دابه‌شكردنى مووچه‌ به‌رده‌وامه‌ و به‌پێى زانیارییه‌كانى خه‌ندان، سبه‌ینێ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى دابه‌شده‌كرێت.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان بڕیار بووه‌ سبه‌ینێ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاش دابه‌شبكرێت، به‌ڵام به‌هۆى كێشه‌یه‌كى بانكییه‌وه‌ دواخراوه‌.

وه‌زاره‌تى دارایى له‌ ئێستادا خشته‌ى مووچه‌ بڵاوناكاته‌وه‌و راسته‌وخۆ خشته‌كه‌ بۆ گه‌نجینه‌كان ره‌وانه‌ ده‌كات بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP