جوتیارێکی کورد و هاوسەرەکەی سەرانسەری جیهان دەگەڕێن

- 9/9/2018 6:02:00 PM 128815 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -

فەیزوڵا ئارتوچ، کە جوتیارێکی شاری شرناخی باکوری کوردستانە لەگەڵ هاوسەرەکەی گەشتی زۆرێک لە وڵاتانی جیهانیان کردووە و دەیانەوێت ئاشنابن بە کلتورە جیاجیاکانی میللەتانی جیهان.

فەیزوڵا ئارتوچی تەمەن ٥٠ ساڵ لەگەڵ تایبەت ئارتوچی هاوسەری خاوەنی پێنج منداڵن و  لە گوندێکی شاری شرناخی باکوری کوردستان سەرقاڵی کاروباری کشتوکاڵین. 

لەماوەی ١٧ ساڵی ڕابردوودا، ئەم دوو هاوسەرە زیاتر لە ١٠ وڵاتی سەرانسەری جیهان گەڕاون و بڕیاریانداوە هەموو ساڵێک سەردانی وڵاتێکی بیانی بکەن. ئەم دوو هاوسەرە جگە لە زمانی کرمانجی و تورکی هیچ زمانێکی بیانی نازانن و فەیزوڵا دەڵێت، "لە هەموو وڵاتێک بە زمانی جەستە لەگەڵ هاوڵاتیان مامەڵە دەکەین".

ئەوەی ئەم دوو هاوسەرە جیادەکاتەوە ئەوەیە کە بەبێ یەکتر بۆ هیچ شوێنێک ناچن. فەیزوڵا لە لێدوانێکدا دەڵێت، "بۆ هەموو جێگەیەک لەگەڵ هاوسەرەکەم دەڕۆم، تەنانەت ناتوانم پەرداخێک ئاو بەبێ ئەو بخۆمەوە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP