خشتەی دابەشكردنی مووچەی ئەمڕۆ

- 9/9/2018 8:27:00 AM 204632 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دابەشكردنی مووچە بەردەوامەو ئەمڕۆ یەكشەممە مووچەی مانگی شەشی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.

لە 5ی ئەم مانگەوە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستیپێكردوەو یەكەم وەزارەتیش پێشمەرگە مووچەی پێدرا.

بەپێی وتەی سەرچاوەیەك بۆ خەندان ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، دوای وەزارەتی پەروەردە هەریەكە لە وەزارەتەكانی تەندروستی و دارایی و ئابووری و شەهیدان و ئەنفالكراوان و كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و چەند دەستەیەكی دیكە دابەشدەكرێت.

پێشتر سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە خەندان-ی راگەیاندبوو، دابەشكردنی مووچە 30 رۆژجارێك بەردەوام دەبێت و وەك پێش قەیرانی دارایی گەنجینەكان، وەزارەتەكان ئاگادار دەكەنەوە لە دابەشكردنی مووچەكانیان.

پێنج-ی مانگی رابردوو وەزارەتی دارایی دەستی بە دابەشكردنی مووچە كرد، و سەرەتا مووچەی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشكرا و تا 20ی مانگی هەشت، مووچەی هەموو وەزارتەكان دابەشكرا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP