"پێشکه‌شکارەکەی قەزافی"باس له‌ نهێنى هۆكارى پاسه‌وانه‌ ژنه‌كانى قه‌زافى ده‌كات

- 9/8/2018 10:20:00 PM 294415 جار خوێندراوەتەوە
ژنه‌ پاسه‌وانێكى قه‌زافى

خەندان-خۆشناو حسێن

ژنە راگەیه‌ندکارێكى لیبی كه‌ بەهۆی نزیکبوونەوەی لە موعەممەر قەزافی، سه‌رۆكى پێشووى ئه‌و وڵاته‌وه‌ بە" پێشکه‌شکارەکەی قەزافی"دەناسرا، باس له‌ بۆچوونى قه‌زافى ده‌كات له‌سه‌ر ژنان و ده‌ڵێت، ئه‌و رێزی زۆرى لە ژنان دەگرت و پشتیوانی دەکردن لە هەموو بوارەکاندا.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی سپۆتنیکی روسی هالە مسراتی، باس لە هۆكارى پشتبەستنی قەزافی بە پاسەوانە ژنەکان و رۆڵی ژنان لە بەرگریکردن لە لیبیا دەکات و ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌"لەبەرئەوەی ژنان لەپیاوان دڵسۆزترن، قەزافی رێزێکی زۆرى دەگرت لە ژنان و لە هەموو بوارەکاندا پشتیوانی دەکردن".

به‌وته‌ى هالە"قەزافی متمانەى بە بیروبۆچوونی ژنان هەبوو"لە بیرم دێت چۆن به‌رگرى له‌ ژنان دەکرد لەو کاتەی پیاوان هەڵدەهاتن".

"ژنە پێشکه‌شکارەکەی قەزافی"زیاتر لە شەش جار رفێندراوه‌و زیندانیکراوه‌ لەلایەن گروپە چەکدارەکانى ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەو لەئێستادا لە وڵاتی ئۆگەندا ژیان بەسەر دەبات.

هالە مسراتی


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP