رۆژی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دیاریکرا

- 9/8/2018 3:28:00 PM 183584 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
 
ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، سبەی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت و بەشێک لە بەڕێوەبەرەکانی شاری هەولێریش چەکی مووچەیان وەرگرتووە.

پێشتر وەزارەتی دارایی رایگەیاندبوو، چیتر خشتەی مووچە بڵاوناکرێتەوە و بە سی رۆژ جارێک مووچە دابەشدەکرێت و وەک پێش قەیرانی دارایی گه‌نجینەکان وەزارەتەکان ئاگادار دەکەنەوە له‌ دابه‌شكردنى مووچه‌كانیان.

پێنج-ى ئەیلول وه‌زاره‌تى دارایى ده‌ستى به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ی مانگی شەش كرد و سه‌ره‌تا مووچه‌ى لیواکانی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و هێزەکانی ٧٠ و ٨٠دابه‌شكرا و بڕیارە سبەینێش مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت.

بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی رابردوو دوای وەزارەتی پەروەردە وەزارەتی تەندروستی مووچە وەردەگرێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP