لە دیاربەكر كچێكی تەمەن 14 ساڵان لە دوایین ساتی بەشوودانیدا رزگاركرا

- 9/7/2018 10:47:00 AM 73294 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە دیاربەكر كچێكی تەمەن 14 ساڵان كە نزیك بوو لەگەڵ كەسێكدا هاوسەرگیری پێدەكرا كە حەوت ساڵ لە خۆی گەورەتربوو لە هۆڵی ئاهەنگ گێڕان لە لایەن پۆلیسەوە رزگاركرا.

ئاژانسی ئەنادۆڵی فەرمی توركیا بڵاویكردەوە، لە دیاربەكر كچێكی تەمەن 14 ساڵان كە خەریك بوو لەگەڵ كەسێكدا هاوسەرگیری پێدەكرا كە حەوت ساڵ لە خۆی گەورەتربوو لە هۆڵی ئاهەنگ گێڕان لە لایەن پۆلیسەوە رزگاركرا.

ئاماژە بەوەشكراوە، تیمەكانی هۆبەی منداڵانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاكە، لەسەر زانیارییەكی هەواڵگری چوونە هۆڵێكی ئاهەنگ گێڕانەوە لە شارۆچكەی یەنیشەهیر ناوەندی دیاربەكر.

ئاژانسەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، تیمەكە بۆیان دەركەوت كە بووكەكە تەمەنی 14 ساڵانە و زاواش تەمەنی 21 ساڵانە، لەبەرئەوە بوكەكە لە لایەن تیمی پۆلیسەوە برا بۆ هۆبەی منداڵان، دواتر زاواكەو دایك و باوكی كچەكە و كوڕەكەش دەستگیركراون.

بوكەكە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی لقی دیاربەكری كاروباری خێزان، كار و كۆمەڵایەتییەوە دەپارێزرێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP