کەشناسی: گه‌رما نه‌ماوه‌و باران بارین بۆ ئەمساڵ پێش دەکەوێت

- 9/6/2018 7:53:00 PM 235981 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-خۆزگە عەزیز 

لێپرسراوی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاند، کاریگەری شەپۆلی گەرما لە سەر هەرێم نەماوە و پێشبینیش دەکرێت بۆ ئەمساڵ باران بارین پێش بکەوێت.

بژار ئەکرەم، بە خەندان-ی راگەیاند، لە ماوەی ئەم هەفتەیەی کە دێت پلەکانی گەرما جێگیرە و لەدوای ٢٣ی ئەیلولەوە پلەکانی گەرما نزم دەنەوە و لە شەورۆژدا.

سەبارەت بە دەستپێکردنی باران بارین لەمساڵدا وتیشی، ئاماژەکان بۆ ئەوەدەچن باران بارین بۆ ئەمساڵ پێش بکەوێت بۆ ناوەڕاستی یان سەرەتای مانگی تشرینی یەکەم.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP