دوو هاوسەر زیاتر لە ٤٠٠ هەزار دۆلار بۆ پیاوێک کۆدەکەنەوە پاشان پارەکە دیار نامێنێت

- 9/5/2018 9:48:00 PM 33840 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای ئەوەی دوو هاوسەر کەمپینێكی پارە کۆکردنەوە بۆ پیاوێکی بێ خانو رادەگەیەنن، دوای کۆکردنەوەی ٤٠٠ هەزار دۆلار بۆی پارەکە دیار نامینێت.

ئەو دوو هاوسەرە کەمپینەکەیان لە رێگەی پێگەیەکی ئەلکترۆنییەوە بۆ راگەیاندبوو بە ناوی(GoFundMe)، بەڵام دوای کۆکردنەوەی پارەکە دیار نامینێت و پیاوە بێ خانووەکە ئەو دوو هاوسەرە تۆمەتبار دەکات بە " دەست بەسەرداگرتن و دزینی پارەکە"، بەڵام ئەوان تۆمەتەکە رەتدەکەنەوە.

جانی بابیت، سەربازی کۆنی ئەمەریکاوە زیاتر لە ١٤هەزار کەس بەشداری کەمپینی (GoFundMe)یان کردووە بۆ بەخشینی پارە بە ناوبراو.

جاکلین پرۆسمیلۆ، پارێزەری تایبەتی جانی بابیت دیارنەمانی پارەکەی پشتراستکردووەتەوە دەڵێت لەسەر دوای ناوبراو هەردوو هاوسەر دی ئەمیکۆ کەیت مکلورین دراون بە دادگا.

چیرۆکی دەستپێکردنی ئەو کەمپینە دوای ئەوە بوو کە کەیت مکلورین، لە رێگایەکی دوور لە شار ئۆتۆمبێلەکەی سوتەمەنی تیادا نامینێت و ئەو پیاوەش، کە تەنها ٢٠ دۆلار لە گیرفانیدا بووە دەبەخشێتە کەیت، ناوبراویش وەک سوپاسگوزارییەک بۆ ئەو بەخشندەییەی ئەو، لەگەڵ هاوسەرەکەیدا کەمپینی پارەکۆکردنەوەی بۆ رادەگەیەنێت.

Mr Bobbitt pictured earlier in August



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP