137 کیلۆ لە کێشی دادەبەزێنێت

- 9/5/2018 12:06:00 PM 340788 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

گەنجێکی ئەمەریکی پاش ئەوەی کێشی دەگاتە 244 کیلۆ، هەستدەکات لە مرۆڤبوون دەرچووە، هەربۆیە بەڵێن بە هاوسەرەکەی دەدات و کێشی ئاسایی دەکاتەوە.

جۆن ئەلێر گەنجێکی 27 ساڵی ئەمەریکییە، بەڵام بەهۆی زیادبوونی کێشییەوە بەشێوەیەکی زۆر، لە ژیانی خۆی بێزاردەبێت بەتایبەت دوای ئەوەی باوکی بە نەخۆشی شێرپەنجە دەمرێت.

جۆن شۆخێکی خۆشدەوێت بەناوی "کایلا" و  ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ پێکدەهێنێت، بەڵام بەڵێنی پێدەدات کە دوای ئەوەی دەبێتە هاوبەشی ژیانی هەوڵبدات کێشی خۆی دابەزێنێت.

ئەم کارە بۆ جۆن زۆر قورس دەبێت، چونکە کێشی دەگاتە 244 کیلۆ، وەک خۆی ئاماژەی پێدەدات "هێندە قەڵەو بووە، کە هەستی کردووە لە مرۆڤبوون دەرچووە، ترساوە لەوەی بەشێوەیەکی ناخۆش کۆتایی بە ژیانی بێت" هەربۆیە بەهەموو توانایەکییەوە هەوڵدەدات چەورییەکانی لەشی بتوێنێتەوە.

لەرێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئاشنادەبێت بە سەنتەرێکی گیم، لە ساڵی 2016 ڤیدیۆیەک دادەبەزێنێت و تێیدا هەموو ئەو خواردنانەی هۆکارن بۆ قەڵەوبوونی فڕێیدەدات و رایدەگەیەنێت کە قۆناغێکی نوێ لەژیانی دەستپێدەکات و لەمەودوا ژیانی دەگۆڕێت.

جۆن دەست بە وەرزشێکی قورس دەکات لە سەنتەرەکانی گیم و لەگەڵ رێجیمێکی قورس، تا کێشی دەگەیەنێتە 107 کیلۆ، بەڵام دوای توانەوەی چەورییەکانی لەشی پێستی جەستەی تەواو شلدەبێتەوە، هەربۆیە پێویستی بە نەشتەرگەری دەبێت، سەردانی پزیشک دەکات.

 بەپێی زانیارییەکان جۆن پێستە زیادەکەی لەشی نزیکەی 10-20 کیلۆ بووە، پاش ئەوەی نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدەدەن، رزگاری دەبێت و دووبارە دەست دەکاتەوە بە وەرزش تا بە تەواوی ببێتە خاوەن جەستەیەکی رێک و بێ چەوری.

بۆ هەموو ئەو کەسانەی قەڵەون جۆن رێنماییان دەکات و دەڵێت "ئەگەر من توانیبێتم ئەمە بکەم، بێگومان هەمووان دەتوانن".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP