سعودیە دەڵێت موشەکێکی بالیستی حوسییەکانی تێکشکاندووە

- 9/3/2018 10:29:00 PM 15528 جار خوێندراوەتەوە
موشەکێکی بالیستی چەکدارانی حوسییەکان

خەندان- دانا تەیب مەنمی 

ئەمرۆ ھاوپەیمانی عەرەبی بۆ شەڕی یەمەن بە سەرۆکایەتی سعودیە ڕایگەیاند موشەکێکی بالیستی چەکدارانی حوسییەکانی تێکشکاندووە کە بەرەو باشووری شاری جازانی سعودیە ھەڵدرابوو.

بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی ڕۆیتەرز، چەکدارانی حوسییەکان ڕایانگەیاندووە ئامانجی مووشەکە دامەزراوەیەکی کۆمپانیای ئارامکۆی نەوتی سعودییە بووە.

تەلەفزیۆنی ئەلعەرەبییەی سعودییە لە تویتێکدا نووسیویەتی ھێشتا ھیچ ڕاپۆرتێک لەبارەی زەرەر و زیانەکانی مووشەکەوە نییە.

ھاوپەیمانی عەرەبی کە لەلایەن رۆژئاوە پشتیوانی  دەکرێت و پێکھاتووە لە سعودیە و ئیمارات و چەند دەوڵەتێکی سوونە مەزھەبی دیکە، ساڵی ٢٠١٥  شەڕیان ڕاگەیاند لەدژی حوسییەکان، کە ئێستا زۆربەی خاکی یەمەنیان کۆنترڵ کردووە بە سەنعای پایتەختیشەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٤ دا کودەتایان کرد بەسەر حکومەتی شەرعی یەمەندا.  




نیشانەکردن :

#یه‌مه‌ن

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP