دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش دەكرێت

- 9/3/2018 11:05:00 AM 270587 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بڕیارە چوارشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بكرێت، یەكەم وەزارەتیش مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی بە خەندان-ی راگەیاند، بڕیارە رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی (حوزەیران/6) بكرێت، و یەكەم وەزارەتیش وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەردەگرێت.

بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە مووچەی 70 و 80ی پێشمەرگە دابەش دەكرێت، و رۆژانی دواتریش مووچەی وەزارەتەكانی دیكە دابەش دەكرێت.

پێشتر سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە خەندان-ی راگەیاندبوو، دابەشكردنی مووچە 30 رۆژجارێك بەردەوام دەبێت و وەك پێش قەیرانی دارایی گەنجینەكان، وەزارەتەكان ئاگادار دەكەنەوە لە دابەشكردنی مووچەكانیان.

وەزارەتی دارایی تا ئێستا مووچەی مانگی شەشی دابەشنەكردووە و دەیەوێت، 30 رۆژ جارێك مووچە دابەشبكات، بەو پێیەش دەبێت وەزارەتەكان لە هەمان بەرواری مانگی رابردوودا مووچە وەربگرن.

پێنج-ی مانگی رابردوو وەزارەتی دارایی دەستی بە دابەشكردنی مووچە كرد، و سەرەتا مووچەی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشكرا و تا 20ی مانگی هەشت، مووچەی هەموو وەزارتەكان دابەشكرا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP