زانیارى له‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شه‌ش

- 8/31/2018 6:39:00 PM 213977 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

چاوه‌ڕوانده‌كرێت سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى ئاینده‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت، سى رۆژ جارێك وه‌زاره‌تى دارایى گه‌نجینه‌كان بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى دارایى به‌ خه‌ندان-ى راگه‌یاند، دابەشکردنی مووچە بەردەوامە لە سی رۆژ جارێک و وەک پێش قەیرانی دارایی گه‌نجینەکان، وەزارەتەکان ئاگادار دەکەنەوە له‌ دابه‌شكردنى مووچه‌كانیان.

وه‌زاره‌تى دارایى تا ئێستا مووچه‌ى مانگى شه‌شى دابه‌شنه‌كردووه‌ و ده‌یه‌وێت، ٣٠ رۆژ جارێك مووچه‌ دابه‌شبكات، به‌و پێیه‌ش ده‌بێت وه‌زاره‌ته‌كان له‌ هه‌مان به‌روارى مانگى رابردوودا مووچه‌ وه‌ربگرن.

پێنج-ى مانگى رابردوو وه‌زاره‌تى دارایى ده‌ستى به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ كرد، و سه‌ره‌تا مووچه‌ى لیواكانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دابه‌شكرا و تا ٢٠ی مانگى هه‌شت، مووچه‌ى هه‌موو وه‌زارته‌كان دابه‌شكرا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP