"فەرهاد دۆلار" لە بەر توانجێکی زۆر ناوی دووەمی دەگۆڕێت

- 8/30/2018 3:45:00 PM 27253 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فەرهاد دۆلار، پیاوێکی تورکی دانیشتوی قەزای داڵامانە لە پارێزگای موغلای باشوری رۆژئاوای تورکیا، بەهۆی دابەزینی بەردەوامی بەهای لیرەی تورکی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی،  توانجێکی زۆری لێ دەدرێت و بڕیاریدا ناوی دووەمی[دۆلار] بگۆرێت.

نازناوی دۆلار[dolar] لە زمانی تورکیدا بە مانای (پڕبوون؛ لەسەر رژان،  یاخود دیارنەمان؛ خزان)دێت، وەک ناوی دووەم یاخود ناوی خێزان بەکاردێت.

پیشەی دۆلار بازرگانیە و لە قەزای داڵامان سەر بە پارێزگای موغلا دادەنیشێت ناوبراو سەردانی دائیرەی رەگەزنامە و باری شارستانی قەزای داڵامانی کردووە بۆ گۆرینی ناوی دووەمی لە "دۆلار" ەوە بۆ "داڵار".

فەرهاد دۆلار لە بارەی بڕیارەکەیەوە بە کەناڵی (ئیجەی رۆژهەڵات)ی تورکی راگەیاندووە، بەهۆی دابەزینی بەردەوامی بەهای لیرەی تورکی لە بەرامبەر دۆلاردا، بەردەوام توانجێکی زۆری لێ  دراوە بۆیە بڕیاری گۆرینی داوە، "رۆژانە پێیان دەوتم ئەمرۆ نرخت بە چەندە، با بیکێشین بە سەری فەرهاددا رەنگە دۆلار دابەزێت" فەرهاد دۆلار وای وت.

Image result for ferhat dolar

 

لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا، لیرەی تورکی سەدا ٤٠ ی بەهاکەی لە بازاری دراوەکانی جیهاندا لەدەستداوە، ئەوەش بەشێکی بەهۆی دەستوەردانی رەجەب تەیب ئەدۆغان لە ئابوری ئەو ولاتەدا، دوای بانگەشەی کەمکردنەوەی رێژەی سو لە بانقەکاندا، بەشیکی دیکەشی بەهۆی خراپبوونی پەیوەندیە دوقۆلایەکانی نێوان واشنتن و ئەنقەرە.

دابەزینی بەهای لیرەی تورکی دوای ئەوە هات گفتوگۆی نێوان شاندێکی بەرپرسانی تورکیا و بەرپرسانی ئەمریکی شکستی هێنا لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی قەشە برۆنسن و ئەو سزایانەی ئەمریکا بەسەر دوو وەزیری تورکیای سەپاندووە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP