بەپەلە

بەهۆی رەخنەکانی لە تێکەڵبوونی هەردوو رەگەز ئیمامی مزگەوتی گەورەی مەککە دەستبەسەرکرا

- 8/25/2018 4:42:00 PM 29934 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

شێخ سالح ئالتالیب، ئیمام و نوێژخوێن لە مزگەوتی گەورەی مەککە بەهۆی رەخنەگرتنی لە تێکەڵبوونی ژنان و پیاوان لە بۆنە کۆمەڵایەتییەکاندا، لەلایەن دەسەڵاتدارانی سعودییەوە دەستبەسەرکرا.

ئەو ئیمامەی مزگەوتی گەورەی مەککە، کە لە هەمانکاتدا ئەرکی دادوەریشی لە ئەستۆدایە، لە یەکێک لە وتارە ئاینیەکانیدا رەخنە لە تێکەڵبوونی رەگەزی نێر و مێ دەگرێت بە تایبەت لە کۆنسێرت و بۆنە کۆمەڵایەتییەکاندا، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ دەربچێت.

لە دوای دەستبەکاربوونی شازادە محەمەد بن سەلمان، یاساکانی شانشینی سعودییە گۆرانکاریی بنچینەییان بەسەردا هاتووە، کە بن سەلمان بەڵێنی گێڕانەوەی وڵاتەکەی دەدات "بۆ سەردەمی ئیسلامیی مۆدێرن و هاوچەرخ" و یەکێک لە بڕیارەکانیشی رێگەدان بوو بە تێکەڵبوونی ژنان و کچان لە بۆنە و ئاهەنگ و کۆنسێرتەکاندا لەگەڵ پیاواندا.
 
دوابەدوای دەستبەسرکردنی ناوبراو، هەردوو پێگەکەی لە تویتەر کە بە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی بوون، لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکەدا سڕانەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP