عه‌فرین؛ به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ سێ هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستدا

- 8/21/2018 10:05:00 PM 12934 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان-

به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌عه‌فرینى رۆژئاواى كوردستان، سێ هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستداو ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى دیكه‌ش برینداربوون.

ئاژانسى هاوار نیوز بڵاوى كردەوه‌،  له‌ گه‌ڕه‌كى راجو له‌ ناوه‌ندى شارى عه‌فرین،به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێك، سێ هاوڵاتى سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداو ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى دیكه‌ش برینداربوون.

شارى عه‌فرین له‌لایه‌ن هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ئۆپۆزسیۆنى سوریاوه‌ به‌رێوه‌ده‌برێت، كه‌ له‌لایه‌ن سوپاى توركیاوه‌ پشتوانى ده‌كرێن. 

نیشانەکردن :

#عه‌فرین

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP