راپه‌رین؛ وادەی سەردانیكردنی راگیراوان بۆ رۆژانی جەژن راگەیەندرا

- 8/21/2018 7:57:00 PM 9261 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان- سالار محه‌مه‌د

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپه‌رین كاتى سه‌ردانكردنى، ڕاگیراوانى له‌ رۆژانى جه‌ژندا راگه‌یاند،سه‌ردانى به‌ندكراوه‌كان له‌دووكاتى جیاوازدا ده‌بێت.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپه‌رین به‌خه‌ندان-ى ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپه‌رین، ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە، ئەوانەی كە سەردانی بەشی گرتن و گواستنەوە راپه‌رین ده‌كه‌ن، ده‌توانن هه‌ر چوار ڕۆژى جه‌ژن، سه‌ردانى به‌ندیيه‌كانیان بكه‌ن . 

وتەبێژی پۆلیسی راپه‌رین ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد،"سه‌ردانى هاوڵاتیان بۆ لاى به‌ندكراوه‌كانیان له‌ دووكاتى جیاوازدا ده‌بێت،  به‌یانیان كاتژمێر 9:00 بۆ 12:00 ، دوانیوه‌ڕۆیان كاتژمێر 2:00 بۆ 5:00 سه‌ردانیش بۆ هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌ له‌و دووكاته‌ى كه‌ دیارى كراوه‌".
 

نیشانەکردن :

#رانیە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP