ئەمڕۆ و سبەی موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

- 8/18/2018 10:53:00 AM 64831 جار خوێندراوەتەوە

خەندان -

سەرەڕای ئەوەی پشووی فەرمیە لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ  شەممە مووچەی خانەنشینانی سەربازی و سبەینێش مووچەی خانەنشینانی مەدەنی دابەشدەکرێت، بەم جۆرەش دابەشکردنی موچەی مانگی ئایار کۆتایی دێت.

 
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێش جەژنى قوربان مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت بە خانەنشینانیشەوە.

رۆژی ١٦ ی ئاب وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم راگەیەندراوێكی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی رۆژانی شەممە و یەك شەممەی هەفتەی داهاتوو كراوەتە پشووی فەرمی، بەڵام بانكەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن بۆ ئەوەی خانەنشینانیش پێش جەژنی  قوربان مووچە وەربگرن و بەمەش كۆتایی دەهێنرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار.

وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران پشت بەو ٣٧٨ ملیار دینارەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و ٣١٧ ملیار دینارەکەی بە‌غدا دەبەستێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP