عیمران خان وەک سەرۆکی نوێی حکومەتی پاکستان سوێندی یاسایی خوارد

- 8/18/2018 9:47:00 AM 5101 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

عیمران خان وەک سەرۆکی نوێی حکومەتی پاکستان سوێندی یاسایی خوارد، ئەوەش دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنەکەی 25ی تەموزی ئەمساڵ سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

بۆ ئەو مەبەستە، ئەمڕۆ لە لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە شاری ئیسلام ئاباد، رێورەسمێکی گەورە بەڕێوەچوو.

دەستبەکاربوونی عیمران خان وەک سەرۆک وەزیرانی پاکستان، دانانی سنورێکە بۆ دەسەڵاتی دەیان ساڵی هەردوو حزبی رابیتەی ئیسلامی و حزبی گەلی پاکستانی کە تێیدا حوکمی ئەو وڵاتەیان کردووە.

لە رێورەسمەکەدا هاوسەری سێیەمی عیمران خانیش ئامادەبوو بەناوی بوشری بیبی، ئەوەش یەکەمین دەرکەوتنیەتی لەدوای هاوسەرگیرییەکەیان لەسەرەتای ئەمساڵەوە.

عیمران خان ئەستێرەیەکی وەزرشی دیاری پێشووی پاکستان بوو، لە ساڵی 1992 توانی نازناوی جامی جیهانی کریکێت بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەدەستبهێنیت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP