زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ یه‌كه‌م رۆژی كردنه‌وه‌ی ده‌وامی دیاریكرد

- 8/17/2018 8:25:00 PM 17809 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئەنجومەنى زانکۆى هەڵەبجە ساڵنامەى خوێندنى زانکۆکەى بۆ ساڵى نوێى خوێندنى ٢٠١٨-٢٠١٩ پەسەندکرد.

بەپێى ساڵنامەکە، ڕۆژى ٢- ٩- ٢٠١٨ یەکەمین ڕۆژى دەستپێکى دەوام دەبێت لە زانکۆى هەڵەبجە و ڕۆژى ١٦- ١٢- ٢٠١٨ بۆ تاقیکردنەوەى وه‌رزى یەکەم دانراوه‌و ڕۆژى ٦- ١- ٢٠١٩ بۆ دەستپێکردنى وه‌رزى دووەم دانراوە، هەروەک ٢١- ٤- ٢٠١٩ بۆ دەستپێکى تاقیکردنەوەى سیمستەرى دووەم دیاریکراوە.

لە ساڵنامەکەدا ئاماژه‌به‌وه‌ش دراوه‌، ٢-٦- ٢٠١٩ وەک دەستپێکى تاقیکردنەوەى هەردوو وه‌رزه‌كه‌ دانراوە.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو، زانکۆى هەڵەبجە پابەندى ئەو پشووانە دەبێت کە وەزارەتى خوێندنى باڵا دیاریدەکات.


نیشانەکردن :

#زانکۆ

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP