‌كۆمسیۆن ناوی كاندیدە دەرچووەكانى پەرلەمانی عێراقى رەوانەی دادگای فیدراڵی كرد

- 8/17/2018 5:26:00 PM 4545 جار خوێندراوەتەوە


خه‌ندان- سالار محه‌مه‌د

كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، ناوی كاندیدە دەرچووەكانی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندكردن، رەوانەی دادگای فیدراڵی عێراق ده‌كات.

شاڵاو دۆسكى، به‌خه‌ندان-ى راگه‌یاند، كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ناوی 329 كاندیدى دەرچووی بۆ پەرلەمانی عێراق رەوانەی دادگای فیدراڵی كردووە بەمەبەستی پەسەندكردنیان.

به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندیه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق وتیشى،" هه‌ركات دادگاى فیدراڵى عێراق ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر كاندیده‌كان دا، دواى 15رۆژ په‌رله‌مانى عێراق ده‌ست به‌یه‌كه‌م دانیشتنى خۆى ده‌كات". 

نیشانەکردن :

#كۆمسیۆن

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP