وەزارەتی دەرەوەی عێراق؛ بۆردومانی شنگال لەلایەن توركیاوە سەركۆنە دەكەین

- 8/17/2018 2:41:00 PM 11716 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بۆردوومانكردنی شنگال لەلایەن فڕۆكەكانی توركیاوە سەركۆنە دەكات، هاوكات رەتیشیدەكاتەوە، "هیچ هەماهەنگییەكیان لەگەڵ توركیا كردبێت".

وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، "داوا لە توركیا دەكەین هێزەكانیان لە خاكی عێراق بكشێنێتەوە بەتایبەتی لە باشیك".

هاوكات وەزارەتی دەرەوەی عێراق رەتیدەكاتەوە، "هیچ هەماهەنگییەكیان لەگەڵ توركیا كردبێت لەبارەی بۆردومانكردنی شەنگال".

ئەو راگەیەندراوەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەكاتێكدایە دوێنی پێنجشەممە ئیبراهیم كاڵن، وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا ڕاگەیاند، كاتێك حەیدەر عەبادی و شاندی عێراق لە ئەنقەرە بوون گفتوگۆیان لەبارەی پرسی شەنگالەوە كردووە و لایەنی عێراقی بە ئاشكرا وتیان، ڕێگا نادەن خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر توركیا بەكاربهێنرێت.

ئیبراهیم كاڵن راشیگەیاند، "ئۆپەراسیۆنەكانمان كە رۆژی چوارشەممەی رابردوو لە شەنگال ئەنجامدران لە ئەنجامی گفتوگۆكان بوو لەگەڵ شاندی عێراقی".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP